تەندروستیی دڵ بناغە و پایەی ژیانێکی تەندروستە بۆ هەموو کەسێک، هەر لەبەر ئەمەشە پزیشکانی پسپۆڕ لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە هەندێک خۆراک هاودەنگن لە پێناو مانەوە بە تەندروستیی مرۆڤ.
توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک خۆراک کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیی خوێنبەرەکان هەیە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات.
دکتۆر ئێلینۆر لیڤین، پزیشکی دڵ لە زانکۆی ستانفۆرد دەڵێت، “بەتەواوی خۆی لە خواردنی جگەر بەدوور دەگرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە چەوری تێر کە زیان بە دڵ دەگەیەنێت و ئەو ژەهرانەی تێدایە کە لە جەستەدا نیشتوون.”
پزیشکێکی دیکە بەناوی ئەلیزابێس کلۆداس، کە پسپۆڕی دڵە ئاماژەی بەوەدا کە سۆسج دەوڵەمەندە بە سۆدیۆم و چەوری تێر، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش.
دکتۆر لیۆنارد لیلی، سەرۆکی بەشی دڵ لە نەخۆشخانەی بریگام هۆشداریدا لە خواردنی پارچە گۆشتی دەوڵەمەند بە چەوری تێر، بەهۆی پەیوەندییەکەی بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و شێرپەنجەوە.
دکتۆر فرانسوا مارڤێل پزیشکی پسپۆڕی دڵ لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز رایگەیاند کە خۆراکە پرۆسێسکراوەکان کە دەوڵەمەندن بە چەوری تێر و سۆدیۆم، ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکەن.
جێگای سەرنجە کە پزیشکانی دڵ بەزۆری پێشنیاری پەیڕەوکردنی شێوازی خواردنی دەریای ناوەڕاست دەکەن کە پشت بە سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و ماسی و گەنمەشامی دەبەستێت، لە هەمان کاتدا گۆشتی سوور و خۆراکە پرۆسێس کراوەکان سنووردار دەکەن.