یونسێف: 10 ملیۆن منداڵی ئەفغانستان پێویستیان بە هاوكاریی مرۆییە

ژمارەیەكی بەرچاوی منداڵان هەن كە پێویستە بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە بەهۆی بەدخۆراكییەوە

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونسێف) ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی 10 ملیۆن منداڵی ئەفغانستان پێویستیان بە هاوكارییە و بەدەست كەمی سەرچاوە خۆراكییەكان و دەرمان و ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنن.

سام مۆرت، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی یونسێف لە ئەفغانستان وتی، “لەئێستادا نزیكەی 10 ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان پێویستیان بە هاوكاریی مرۆیی بەپەلەیە. ئەوانە كە كەمترین بەرپرسیارێتی بارگرژییەكانی ئێستایان هەیە گەورەترین باج دەدەن”.

وتیشی، “منداڵ هەیە لەو كۆمەڵگایە توانای گەیشتن بە ئاوی نییە بەهۆی وشكبوونەوەوە. منداڵ هەن ناتوانن بگەنە ڤاكسینی پێویست”.

بەپێی یونسێف ژمارەیەكی بەرچاوی منداڵان هەن كە پێویستە بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە بەهۆی بەدخۆراكییەوە.

هۆشداری ئەوەشدەدات، ئەگەر دۆخەكە وەك ئێستا بەردەوام بێت، ملیۆنێك منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵان توشی بەدخۆراكی دژوار دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زانیاریی بە ئێستا دا.. ئەمریكا وەڵامی هێرشەكانی سەر هێزەكانی لە دێرەزور دایەوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، ئەمریكا وەڵامی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر هێزەكانی لە دێرەزور داوەتەوە. واین مارتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی…
Total
0
Share