لەسەر شەقامی سەرەکیی ئیبراهیم خەلیل، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکیی ئیبراهیم خەلیل دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری بارهەڵگری فۆرت لەگەڵ ئۆتۆمبێلی تایبەتی هۆندا پێکیاندادا.
دەشڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانیلەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیش بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشت.