غەریب ئەحمەد: كۆتایی ئەم هەفتەیە بەغداد مووچەی مانگی 10 دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆتایی ئەم هەفتەیە بەشێك لە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێردرێت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم گەیشتووەتە دەست وەزارەتی دارایی عێراق و لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە وردبینیكردنی لە لیستەكە.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەشێك لە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەبكرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت”.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، رۆژی یەكشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە كە لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد كراوە بەمەبەستی وردبینیكردن لە لیستەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای گەرمیانەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ گه‌رمیانه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share