جەمال كۆچەر: هەرێم داوایكردووە بەغداد تا كۆتایی ئەمساڵ مانگانە 800 ملیار دینار بە قەرز بنێرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، شاندی حكومەتی هەرێم پێشنیازیكردووە بۆ چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەران، بەغداد تا كۆتایی ئەمساڵ مانگانە 800 ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

د. جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عێراقدا دوو پێشنیازكراوە بۆ چارەسەری كێشەی مووچە، پێشنیازی یەكەم ئەوەبووە بەغداد تا كۆتایی ئەمساڵ مانگانە 800 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.

ئاشكراشیكرد كە پێشنیازی دووەم ناردنی ئەو پارەیە لە 2024دا بەردەوام بێت تا ئەو كاتەی گرفتە دارایی و یاساییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق چارەسەردەكرێت.

راشیگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بەڕەچاوكردنی پێشنیازەكانی حكومەتی هەرێم، بڕیار لە چۆنییەتی چارەسەركردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبوون. حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی…
Total
0
Share