لەدوای دەستگیرکردنی لە پارێزگای بەسرە، عێراق سەلمان خالیدی ئۆپۆزسیۆنی کوەیتی رادەستی وڵاتەکەی کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی کوەیت بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە 4 ی کانوونی یەکەم دوای هەوڵدانی بۆ داخڵبوونی خاکی عێراق، سلێمان خەلیدی لە پارێزگای بەسرە دەستگیرکرا، رادەستی وڵاتەکە کرایەوە.
ئاشکراشیکرد، ناوبراو 11 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و لە ناوخۆی کوەیت بڕیار لە چارەنووسی دەدرێت.
سلێمانی خالیدی، تەمەن 41 ساڵان، بە کەسایەتییەکی دژ بە حکومەتی کوەیت ناسراوە، پێشتر چەندین تۆمەتی ئاڕاستەکراوە و بەهۆیەوە رەگەزنامەی وڵاتەکەی لێسەندراوەتەوە.