بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ دروستكردنی حكومەتێك كە خزمەتی زیاتری گەل بكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق.

‏‎لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێی ئەمریكا كرد و وتی، “پیرۆزبایی ئەركی نوێتان لێدەكەم و هیوادارم هەماهەنگی و هاوكارییەكانمان پتەوتربكەین بە جۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكان بكەن”.

‏‎ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆی ورد لەبارەی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا و جەخت لە یەکخستنی ھەوڵەکان کرایەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە ببێتەھۆی سەقامگیری و بووژاندنەوەی وڵات لە هەموو بوارەكاندا.

‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی عێراق ڕوونكردەوە و وتی، لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەپێناو گەیشتن بە تەوافوق و دروستكردنی حكومەتێكی نوێ بە بەشداریی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان بە شێوەیەك كە خزمەتی زیاتری گەل و وڵات بكات. لەو ڕووەشەوە هەنگاوی باشمان ناوە و بەردەوام دەبین تاوەكو ئەم دۆخە نەخوازراوە تێدەپەڕێنین.

بابەتی پێشتر

هەپەگە كوژرانی 36 سەربازی سوپای توركیای ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

بۆچی نێیمار ناتوانێت باڵۆن دۆر بباتەوە؟ کاکا وەڵام دەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share