زیلینسكی: ئامادەم لەگەڵ پوتین دانوستاندن بكەم

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، بەبێ دانوستاندن جەنگ كۆتایینایەت و ئامادەیە لەگەڵ پوتین دانوستاندن بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ بەشێك لە ئاژانسەكانی هەواڵی جیهان، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا وتی، “ئەگەر تەنها 1% چانسی ئەوەمان هەبێت ئەم جەنگە ڕابگرین، ئەوا دەبێت بیقۆزینەوە”.

زیلینسكی جەختیكردەوە كە بەبێ دانوستاندن جەنگ كۆتایینایەت و ڕایگەیاند، “ئامادەم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیادا دانوستاندن بكەم”.

سەرۆكی ئۆكرانیا هۆشداری دا لەوەی ئەگەر هەوڵەكانی دانوستاندن شكستبهێنن، ئەوا “جەنگی سێیەمی جیهان” هەڵدەگیرسێت و ڕوسیای تۆمەتباركرد بەوەی كارەساتی مرۆیی لە ئۆكرانیادا هێناوەتە ئاراوە و وتی، “ڕوسیاماریوپۆلی گەمارۆداوە و تاوانی جەنگی لەو شارەدا ئەنجامداوە، ئۆكرانییەكان بۆ چەندین سەدە گەمارۆی ترسناكی ماریوپۆل لەبیرناكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاکستان ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سەرجەم گەشتەکاندا داخست

دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی پاکستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ هیندستان، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا. دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی…
Total
0
Share