لە شەوی سەری ساڵ دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویاندا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵ دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە شاری هەولێر روویانداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان بەدواوە نەبووە.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە شەوی سەری ساڵ تەنها دوو رووداوی ئاگركەوتنەوە لە شاری هەولێر هەبوون، یەكەمیان لە كاتی بەتاڵكردنی بەنزین لە ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەكی منارە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە ئاگری گرتووە و زوو كۆنتڕۆکراوە، تەنها زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

ئاشکراشیکرد، رووداوی دووم بەهۆی یاری ئاگرین بووە لە عەنكاوە ژووری ماڵێك ئاگری گرتووە و زوو كۆنتڕۆڵكراوە، تەنها زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێكی گیانی بەدواوەنەبووە.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی

بابەتی دواتر

لە دەستپێکی ساڵدا نرخی زێڕ بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share