کەسێک دەستگیرکرا لەگەڵ هاوڕێکانی بە زەبری چەک ئۆتۆمبیلیان لە خەڵکی سەندووە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لەگەڵ دوو هاوڕێیدا بە زەبری چەک ئۆتۆمبیلی بارهەڵگریان لە خەڵکی سەندووە و لەبری بڕێک پارە ئۆتۆمبیلەکانیان لای کەسێکی دیکە داناوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووەم ئاشکرایکرد، “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە سێ حاڵەتی دزینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە گومرگی سەوزە و میوە و شەقامی سەد مەتری، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ح.ق.ح) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكان دەستگیر بكەن”.

پۆلیس ڕایگەیاندووە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بەوەدا كە لەگەڵ دوو تۆمەتباری تر بە ناوەكانی (س.ج.ا) و (ج.م) تاوانەكانی ئەنجام داوە و بە فێڵ و بە زەبری چەك سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان لە سێ هاوڵاتی سەندووە و دواتر لەبری بڕێك پارە ئۆتۆمبێلەكانیان لای كەسێك داناوە.

پۆلیس نەیشاردوەتەوە کە ئەو سێ کەسە پێشتر پێشینەی تاوانیان هەبووە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ دوو تۆمەتبارەکەی دیکەش دەرچووە.

لە ئێستادا هەرسێ ئۆتۆمبێلەكە دەستیان بەسەردا گیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە کچێک کردبوو

مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌به‌رزه‌ی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی داوادەكات مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان

هاوسەرۆكی یەكێتی داوادەكات، مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان و دەربارەی چالاكوانە بەندكراوەكانی بادینانیش…
Total
0
Share