وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریداوە بە تەرخانکردنی 400 دۆنم زەوی کشتوکاڵی بۆ گەنجان، لەپێناو ئەنجامدانی پرۆژەی جۆراوجۆری کشتوکاڵی.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پڕۆژەیەکی راگەیاندوە، بە ناونیشانی “شاری کشتوکاڵی گەنجان” کە تیایدا 400 دۆنم زەوی کشتوکاڵی تەرخاندەکرێت بۆ گەنجانی عێراق تا بەکاریبهێنن.
دەشڵێت “ئامانجییان لە پڕۆژەکە دابینکردنی هەلی کارە بۆ گەنجان و هاوکاریکردنیانە ئەنجامدانی پرۆژەی کشتوکاڵی گرنگ، پاشان بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵە لە وڵاتەکەدا”.
ئاماژە بەوەشدراوە “پڕۆژەکە لەدوای ساڵی نوێ ئامادەکاری بۆ دەکرێت و ئەو گەنجانەی بەشداری دەکەن، حکومەت ئامادەیە قەرزی بچوکیان پێبدات تا کەرەستەی کشتوکاڵی و دەرمان و تۆوی کشتوکاڵی پێبکڕن”.