سەدر بۆ پەرلەمانتارەکانی: دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی مەدەن

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە ئەندام پەرلەمانەکانی دەکات، کاندیدەکەی پارتی یان هەر کاندیدێکی دیکەی پۆستی سەرۆک کۆمار کە سەرجەم مەرجەکانی تێدا نییە دەنگی پێنەدەن.

لە پەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە موقتەدا سەدر نوسیوویەتی، “ئەگەر کاندیدەکەی پارتی هاوپەیمانمان یان هەر کاندیدێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تەواوی مەرجەکانی تێدا نەبێت، ئەوا داوا لە پەرلەمانتارانی چاکسازی دەکەم دەنگی پێ نەدەن”.

پێشتر کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق سەقامی عێراقی جوڵاند و ناڕەزاییان پیشاندا لەکاندیدکردنی زێباری کە پێشتر لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاردرا به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عێراقی ڕایگه‌یاند، توركیا بڕیاریداوه‌ به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا، بڕیاره‌كه‌ش له‌ شه‌ممه‌ی…
زیاتر ببینە

لەوەڵامی هێرشەکەی تورکیا لە هەرێم هاککەرانی عێراقی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج

ناوەندی دیجیتاڵی DMC ئاشکرایکرد، ژمارەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی پێگە سەرەکییەکانی تورکیای کردووەتە ئامانج لەناویاندا سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا. ناوەندەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share