سودانی سەردانی ئێران دەکات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەکات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، هەفتەی داهاتوو، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی دەگاتە وڵاتی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات، پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست تاوتوێ دەکات.

ئاماژە بەوەشدراوە “بارودۆخی نوێی سوریا و گۆڕانکارییەکانی وڵاتەکە بەشێک دەبێت لە گفتوگۆکە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆتا سەردانی سودانی بۆ ئێران بۆ مانگی پێنجی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە، ئەو کاتەی بەشداری لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری پێشووی وڵاتەکە کرد.

بابەتی پێشتر

لە ساڵی نوێوە رێگە بە هاوڵاتییان دەدرێت مۆبایل ببەنە ناو فەرمانگەکانی کەرکوک

بابەتی دواتر

شارەزایانی تەندروستی هۆشداری لە پێنج هەڵەی باوی كاتی پشووەكان دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share