کازمی لەبارەی گروپە چەكدارە شیعەکانەوە نامەیەکی “توند” بۆ ئێران دەنێرێت

گروپە چەکدارییە شیعەکان ئەگەرچی لەناو خاکی عێراقدان و لەناو هێزەکانی بەرگری عێراقدان کە سەرۆکوەزیران فەرماندەی گشتیانە، کەچی مستەفا کازمی بۆ کۆنترۆڵکردنیان نامە بۆ ئێران دەنێرێت.

دوو بەرپرسی عێراقی بۆ ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس ڕاستی ناردنی نامەکەی کازمیان بۆ ئێران پشتڕاستکردووەتەوە و بەپێی لێدوانی بەرپرسەکان “مستەفا کازمی بە ئێرانی ڕاگەیاندووە کە کۆنترۆڵی ئەو چەکدارانە بکەن نزیکن لە خۆتانەوە، ئەگینا ئەو کارە سوپای عێراق دەیکات”.

ئاشکرابوونی نامەکەی کازمی لە کاتێکدایە کە ئاشکرابوو لەم هەفتەیەدا ئیسماعیل قائانی، بەرپرسی سوپای قودس و جێگرەوەی قاسم سولەیمانی سەردانی عێراقی کردووە.

سەردانی قائانی، بەرپرسی سوپای قودسی باڵی دەرەوەی سوپای پاسداران بۆ عێراق بۆ کارێکی ئاسان نییە و هەڵگری پەیام و نامەی نهێنییە بۆ چەکدارەکان.

نامەکەی کازمی دوای نمایشی چەکدارەکانی نزیک لە حەشدی شەعبی هات کە هەڕەشەی “گوێ بڕین” یان لە کازمی کردبوو.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە هەڕەشەی “گوێ بڕین و دەستبڕین” لە مستەفا کازمی دەکرێت لەلایەن چەکدارە شیعەکانەوە کە نزیک لە ئێرانن.

بابەتی پێشتر

لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە فڕۆکەخانەی هەولێر ئاگاداری گەشتیاران دەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ 1-1 سلاڤیا پراگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share