بەرگری شارستانی هەرێم دەربارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ رێنماییەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد و دەڵێت، پێویستە لە بەرکارهێنانی یاری ئاگریندا پابەندبن بە مەرجەکانی سەلامەتییەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو شوێنانەی ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگگێڕان کردووە، دڵنیابن لە بوونی مەرجەکانی بەرگریی شارستانی بە پێچەوانەوە کارەسات روودەدات هاوشێوەی هۆڵەکەی حەمدانییە لە پارێزگای موسڵ.
یەکەم: نابێت بەهیچ شێوەیەک منداڵان یاریی ئاگرین بەکاربهێنن.
دووەم: لەناو ئۆتۆمۆبیل و لەکاتی لێخوڕین بەکارهێنانی یاری ئاگرین مەترسیدارە.
سێیەم: نابێت لە نزیک باڵەخانە و دار و هەر ماددەیەکی خێرا گڕگڕتوو بەکاربهێنرێت چونکە دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.
چوارەم: بەهیچ شێوەیەک لە شوێنی داخراو بەکارناهێنرێت.
پێنجەم: نابێت لە ژێر تەلەکانی کارەبا بەکاربهێنرێت و مەترسیدارە .
شەشەم: لە نزیک تانکی نەوت و بەنزینخانەکان بەکارهێنانی کارەساتی لێ دەکەوێتەوە .
حەوتەم: لە نزیک مۆلیدەکان بەکارهێنانی مەترسیدارە بەهۆی بوونی تانکی گاز و تەلی کارەبا.
هەشتەم: ئەو شوێنانەی ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگگێڕان کردووە، تکایە دڵنیابن لە بوونی مەرجەکانی بەرگریی شارستانی بە پێچەوانەوە کارەسات روودەدات هاوشێوەی هۆڵەکەی پارێزگای موسڵ.
ئاماژەیان بەوەشداوە، هاوڵاتییان دەتوانن لەهەر بارودۆخێکی نەخوازراودا پەیوەندی بە ژمارە (115) بکەن تاوەکو بە زووترین کات تیمەکانمان بگەنە شوێنی مەبەست.
بابەتی پێشتر

تەنها لەم مانگەدا 12 فڕۆکە کەوتوونەتە خوارەوە

بابەتی دواتر

غەریب ئەحمەد: دژ بەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵامان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share