ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ژمارەیەک رێنمایی دەرکرد پەیوەست بە ئاهەنگەکنای سەری ساڵ و دەڵێت، “بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتیی هاوڵاتییان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری دۆخی ئەمنی ئەم رێنماییانە دەرکراون”.
ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە:
چونەژوورەوەی بارهەڵگر و تانکەری گەورە و مامناوەند بۆ ناو شار و شارۆچکەکان قەدەغەدەبێت، لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی دووشەممە تا کاتژمێر شەشی بەیانی رۆژی پێنجشەممە.
هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بازرگانی و ئۆتۆمبێلی قورس لە هەمان کاتدا قەدەغەیە، جگە لە حاڵەتە مرۆییەکان.
قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر هەموو جۆرە ماتۆڕسکیلێکە بە سەربازیشەوە لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی یەکشەممە تا کاتژمێر شەشی بەیانی پێنجشەممە.
رێکخستنی جوڵەی دەروازەکان و ئۆتۆمبێلی بازرگانی قورس.
رێگەدان بە گواستنەوەی کەرەستەی پزیشکی و فریاگوزاریی رێگەپێدراو تەنها.
قەدەغەکردنی تەقاندنی چەکی ئاگرین لەلایەن هاوڵاتییان یان هێزە سەربازی و ئەمنییەکانەوە بە سزای لێپرسینەوەی یاسایی.