مەزڵوم عەبدی لەبارەی مەترسییەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕونکردنەوە دەدات

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە، ڕایگەیاند، لە ساڵی داهاتووش مەترسییەکان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامیان دەبێت، بەڵام گەل دەبێت ئامادەبێت.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕوناهی ڕایگەیاندووە، ” هێشتا مەترسی لەسەر ڕۆژئاوا هەیە، ئێمە چۆن لە ڕوی سەربازییەوە ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنین، دەبێت گەلیش ئەمادەی ئەم قۆناغە بێت”.

عەبدی ڕاشیگەیاندووە، “ئێستا توانای دوژمن کەمتربووەتەوە و دەرفەتی ئێمە زیاتر بووە، ئەمە دەبێت هێزی زیاترمان پێببەخشێت بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش”.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی داهاتوو بۆ ڕۆژئاوا ساڵی پاراستن و گەشەپێدانی دەستکەوتەکانی شۆڕش دەبێت، بەڵام هێشتاش “دوژمن هەڕەشەیە لەسەرمان”.

وتەکانی مەزڵوم عەبدی لە کاتێکدایە تا ئێستاش هێرشی چەکداری گروپەکانی نزیک لە سوپای تورکیا بەردەوامی هەیە و ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە هێرشەکانی سەر شاری عەین عیسا و دەوروبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

هێرشی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی نزیکی، لە کاتێکدایە کە یەک ساڵ تێپەڕیووە بەسەر ئاگربەستی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە بە نێوەندگیری ئەمریکا و مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیەنرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى كوردستان: له‌ ساڵى ڕابردوو 20 پرۆژه‌یاسا په‌سه‌ندكراون

په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماری كار و چالاكییه‌كانی دوو وه‌رزی كۆبونه‌وه‌كانی ساڵی ڕابردووى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، له‌ماوه‌یه‌دا 12 بابه‌تی…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێشبینیدەکرێت باران لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوای دوو کاتژمێر کارکردن توانرا دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنرێت

بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە دوای دوو کاتژمێر کارکردن، دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنن، دوای ئەوەی لەکاتی…
Total
0
Share