لە سەرێ کانی دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا و ژمارەیەک چەکدار کوژران

هەسەدە رایگەیاند، زنجیرەیەک ئۆپەڕاسیۆنی لە سەرێ کانی دەستپێکردووە و ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکانیان لەگەڵ چەکدارانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا، پێنج چەکداری گرووپەکان کوژران.

هەسەدە دەڵێت، “هێزەکانی ئەنجومەنی سەرێ کانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا، مۆڵگەکانی چەکدارانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە چەند گوندێکی دەوروبەری شارەکە کرانە ئامانج.

هاوکات، لە گوندی قاسمیە و دێبس هێرشکرایە سەر گرووپەکانی سەر بە تورکیا و ژمارەیەک لە چەکدارانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا کوژران.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە و لیرەی سوریش دابەزی

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share