بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پابەندین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵاتەکەمان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان-ـەوە، پەیامێكی ئاڕاستەی سكرتێر…
Total
0
Share