بەرگریی شارستانیی هەولێر لەبارەی داری کریسمسەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.
بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، داری کریسمس تايبەتمەندیی خۆی هەيە بۆ بۆنەکانی سەری ساڵ زياتر بەکاردێت و بە گڵۆپ و جوانکاری دەڕازێندرێتەوە، بەڵام هەموو ئە و کەلوپەلانە ماددەی زوو گڕگرتوون و لە کەمترين کاتدا گەورەترين کارەسات دروستدەکەن.
بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، “بۆيە رێنمايتان دەکەين زۆر بە وريايی مامەڵەبکەن تاوەکو بۆنە و ئاهەنگەکان بەخۆشی و سەلامەتی و بێ مەترسیی گيانی و زيانی ماڵی کۆتایيان بێت”.