نوێترین زانیاری لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سوریا رایگەیاند، سەرجەم هێزە کوردییەکانی سوریا هاوشێوەی هێزە چەکدارییەکانی دیکە دەکەونە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی سوریا.

ئەحمەد شەرع لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دەستەی تەحریری شام هەڵدەوەشێتەوە هاوکات لەگەڵ هێزە کوردییەکان و گروپە چەکدارییەکانی دیکە دەکەونە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی سوریاەوە، کورد بەشێکە لە سوریا و لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە لە هەوڵی چارەسەری قەیرانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە سوریا لایەنی کەم چوار ساڵ و نووسینەوەی دەستوور سێ ساڵی پێویستە، ئەم قۆناغەی ئێستا قۆناغێکی راگوزەرە کە رەنگە پێویستی بە کاتی زیاتربێت تا خەڵك گۆڕانکارییە ریشەییەکان ببینێت.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانان و هەسەدە راهێنانی سەربازیی هاوبەش ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی کەستانە بۆ وەرزی زستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیه‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى “فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ‏خراپه‌”ى ده‌ستگیركرد

سعودیه‌ به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌ (الأمر بالمعروف ‏والنهی عن المنكر)ى به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ر…
Total
0
Share