“ئەو موچەیەی دابەش دەكرێت موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دەبێت”

ئەو موچەیەی بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بكرێت، موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی دووی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو موچەیەی بڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەش بكرێت موچەی مانگی یەك (كانونی دووەم)ی ئەمساڵە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوایین موچەی دابەشكرا، موچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو بوو، موچەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو دابەشنەكراون.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە و وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، دابەشكردنی موچە هەفتەیەک دەخایەنێت و ڕۆژی 24ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و لە یەکی مانگی شوبات-دا کۆتایی پێدێت.

چەند خشتەیەكی تریش بڵاوكراونەتەوە، بەڵام ئەم خشتەیەی لای خوارەوە، خشتە دروستەكەیە:-

 

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردنەكەی عێراق دواخرا

بابەتی دواتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و خلوسی ئاکار بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share