فڕۆکەیەک لەکاتی نیشتنەوەدا تێکشکا

دەسەڵاتدارانی کۆریای باشور رایانگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکەیەک لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی مووان لە باشوری رۆژئاوای کۆریای باشور، کە لە بانکۆکەوە بەڕێکەوتبوو تێکشکا.

فڕۆکەکە 181 سەرنشینی تێدابووە کە بەهۆی رووداوی تێکشکانەکەوە 85یان گیانیان لەدەستداوە.

لەکاتی تێکشانەکەدا فڕۆکەکە ئاگریگرتووە، لی هیون جی، بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی ناوخۆیی وڵاتەکە رایگەیاند، “بەهۆی سەختیی برینی بریندارەکانەوە ئەگەری هەیە ژمارەی گیانیلەدەستدان بەرزببێتەوە”.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ، “175 سەرنشین و شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی لەنێو فڕۆکەکەدا بوون”.

ئاژانسەکە لە زاری دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەوە رایگەیاندووە، “رووداوەکە لە ئەنجامی بەرکەوتن لەگەڵ باڵندەکان روویداوە کە بووەتە هۆی تێکچوونی بزوێنەری فڕۆکەکە لەکاتێکدا فڕۆکەکە لە هەوڵی نیشتنەوەدابووە لەنێو فڕۆکەخانەکەدا”.

May be an image of 4 people and aircraft

May be an image of fire

 

 

بابەتی پێشتر

بۆ دابەشكردنی مووچە سبەی چەند بانكێك كراوە دەبن

بابەتی دواتر

بە هەنگاوی سادە.. چۆن رۆژانە خۆت پڕ وزە دەكەیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share