دواین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕی 631 ملیار دینار بۆ مانگی 11 نێردراوە و بڕیاری ناردنی پارەی مووچەی مانگی 12 و 430 ملیار دیناری تەواوکاریش هەیە و بڕیارە لە سبەی یاخود دوو سبەیدا بنێردرێت.

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، لە 15ی مانگی 12 بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 11 و ناردنی 430 ملیار دیناری تەواوکاری دراوە و بڕیارەکە بەردەستە و 11 رۆژە 631 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە.

باسی لەوەشکرد، وەفدی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق رێککەوتون بەشێک لەداهاتی ناوخۆی (مانگی 7 و 8) بنێرن کە (83 ملیار و 77 ملیار) دینارە بۆ ئەو دوو مانگە، بەڵام ئەوە دوو هەفتەیە هیچ بڕێکیان نەناردووە و تا ئەمڕۆش ئامادەنین بینێرن، دەشڵێت، “عێراق وەک کاردانەوە تەمویلکردنی راگرتووە”.

باسی لەوەشکردووە، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بێباکن و نایانەوێت داهاتی ناوخۆ بگەڕێننەوە بۆ عێراق، هەر بۆیە ئەگەر هەیە جارێکی دیکە تەمویلکردنی پارەکە لەلایەن عێراقەوە رابگیرێتەوە بەهۆی نەناردنی داهاتی ناوخۆوە.

بابەتی پێشتر

وەفدەکەی دەم پارتی گەیشتە ئیمڕاڵی

بابەتی دواتر

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share