سبەینێ پارەی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردن دەگاتە هەرێم

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بگاتە هەرێم و لەرێگای نوسینگەکانی کۆمسیۆنەوە دابەشبکرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە لە رێگای بانگی TBI یەوە، شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەگاتە هەرێم.

ئاشکراشیکرد، دوای گەیشتنی پارەکە نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە هەرێم پارەکە وەردەگرن و بەسەر ئەو کارمەندانەندا دابەشیدەکەن کە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردبوو.

بابەتی پێشتر

سەیدا مەحمود خاوەنی چایخانەی بادینان لە سلێمانی کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share