لە 2025 رێوشوێنێكی نوێ دەگیرێتەبەر و بەهای دۆلار گۆڕانكاری بەسەردا دێت

د. خالید حەیدەر، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری ئابوری لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ساڵی نوێوە مامەڵەی دۆلار لە رێگای سەكۆی ئەلیكترۆنی نەكرێت و بانكی تایبەت لە ناوخۆ لەگەڵ بانكی وڵاتان ئەو ئەركە لە ئەستۆدەگرن كە كۆمپانیای نێودەوڵەتیی چاودێریی پڕۆسەكە دەكات.

وتیشی، “بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەم چەند رۆژە پەیوەندیی بە گەشتكردنی هاوڵاتییان هەیە كە خواست لەسەر دۆلار زیادیكردووە لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتییان لەكاتی گۆڕانكاریی لە هەر بڕیارێكی تایبەت بە دۆلار ترسیان لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی هەیە و بەو هۆیەوە خواست لەسەر دۆلار زیاددەكات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەم هەنگاوانە بۆ ئەوەیە كە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەكاندا جێگیربێت.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

كاتی ناردنی پارەی تەواوكاریی بۆ مووچەی مانگی 11 ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە و تەواوکردنی کارەکانی لە ئەستۆی…
Total
0
Share