بەخێوکەرانی ماسی: نرخی یەک کیلۆ ماسی دەگاتە 15 هەزار دینار

کۆمەڵەی بەخێوکەرانی ماسی لە عێراق، پێشبینی دەکات  نرخی ماسی لە ماوەی داهاتوودا نزیکەی دوو هێندە و نیو بەرزبێتەوە.

کۆمەڵەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایانکردووە، “کەمی ئاو بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی ماسی لە عێراقدا لە یەک ملیۆن تۆنی ساڵانەوە بۆ 400 هەزار تۆن”.

کۆمەڵەکە دووپاتی کردەوە کە “نرخی یەک کیلۆ ماسی بۆ 15 هەزار دینار بەرزدەبێتەوە”.

کەمی ئاو کە ساڵانێکە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت، کێشەی گەورەی بۆ بەخێوکردنی ماسی دروستکردووە، ئەمە جگە لەوەی کەمی ئاو و پیسبوونی ئاوی رووبار و دەریاچەکان هۆکارن بۆ جارێکی دیکە کەمبوونەوەی بەرهەمی ماسی.

بابەتی پێشتر

كەی لیستی نوێی مووچە بڵاودەكرێتەوە؟

بابەتی دواتر

توێژینەوەکان: ئێمە کۆتا نەوە دەبین کە دارستانەکانی ئەمازۆن دەبینین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share