سعودییە و ئیمارات پلان بۆ گۆڕینی نەخشەی تەلارسازی رۆژهەڵاتی ناوەراست دادەنێن

هەردوو وڵاتی سعودییە و ئیمارات کە دوو وڵاتی دیاریی بواری وەبەرهێنان و گەشەسەندنن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەڕێگای چەند پڕۆژەیەکی جیاوازەوە هەوڵ بۆ گۆڕینی سیمای ناوچەکە دەدەن.

بەپێی سەرچاوەکان، وڵاتی سعودییە ماوەی چەند ساڵێکە پلان بۆ دروستکردنی چەند شارێکی ژینگەیی دادەڕێژێت کە ژمارەیان 14 پڕۆژەیە و خاوەنی تایبەتمەندی سەرنجراکێش و جیاوازن، یەکێک لە پرۆژەکان ناوی “لاین سیتیە”و  وەک شارێکی ژینگەیی فراوان دروستدەکرێت بە تێچووی یەک تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی، فراوانی شارەکە زیاتر لە 170 کیلۆمەترە و بەتەواوەتی پشت بە ووزەی خاوێن و زیرەکی دەستکرد دەبەستێت.

هاوکات، وڵاتی ئیماراتیش رایگەیاندووە، کە لەئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی 10 پرۆژەی ژینگەیی جیاوازن، کە ساڵانی داهاتوودا بەڕوی سەردانیکەراندا دەکرێتەوە، یەکێک لەو پڕۆژانە بریتییە لە “باڵەخانەی دوبەی کریک” کە دەبێتە بەرزترین باڵەخانەی جیهان بە بەرزیی هەزار مەتر، هاوکات لەناو شارێکی ژینگەییدا دەبێت بە تێچووی نزیکەی سێ تریلیۆن دۆلار.

ئەمە لەکاتێکدایە، شارەزایانی زانستی تەلارسازی ئەم هەنگاوانەی هەردوو وڵات بە هەوڵدان بۆ گۆڕینی نەخشەی تەلارسازی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دادەنێن، دەشڵێن “هەبوونی پرۆژەی فراوان و پڕتێچووی لەم جۆرە دەبنە هۆی هێنانی هەزاران گەشتییار بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و بۆ ئەو دوو وڵاتە بەتایبەتی و ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەرەوپێشجوونی ناوچەکە.

بابەتی پێشتر

هەسەدە: ئامادەکاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرێ سپی و سەرێکانی دەکەین

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share