کەمێک لەمەوبەر وەفدێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا.
بڕیارە وەفدەکە چاویان بە ئەحمەد شەرع بکەوێت و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوخۆی سوریا و لایەنی ئەمنی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات بکرێت.
لەدوای رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد ئەمە یەکەمین سەردانی وەفدی عێراقییە بۆ وڵاتی سوریا.