سەدر لە نەجەف لەگەڵ قائانی كۆدەبێتەوە

ئیسماعیل قائانی و موقتەدا سەدر

سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە ماڵەكەی خۆی لە نەجەف لەگەڵ فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كۆبووەوە.

نوسینگەی سەدر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر (كەمێك پێش ئێستا) لە حەنانە پێشوازی لە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كرد.

نوسینگەكە وردەكاریی زیاتری ئاشكرانەكردووە.

كۆبوونەوەكەی سەدر و قائانی لەكاتێكدایە، هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق لەبەردەم ئاستەنگدایە، لەو چێوەیەدا دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ سەركەوتوو نەبوو دوای ئەوەی زۆرینەی فراكسیۆنەكان بەشدارییان نەكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راسپێردرا بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی رادەستکردنی نەوت

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و گفتوگۆی لەبارەی سێ پرسەوە کرد. لە بڕگەی…
Total
0
Share