قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە و یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی 10ی ئەو مووچەخۆرانە دەدرێت كە نەیانتوانیوە مووچەكەیان وەربگرن.
رەمەك رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەشێك لە پێشمەرگەی لیواتایبەتەكان و ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەیان وەرنەگرتووە و زانیارییان لەسەر ئەوە نەبووە كە ئەمڕۆ پشووبووە و مووچەیان وەرنەگرتووە و چاوەڕێیان كردووە چۆڵ بێت و دواتر لە پەیوەندییدابووین و كێشەیان چارەسەركرا.
وتیشی، “رەزامەندیی وەرگیراوە و رۆژی شەممە و یەكشەممەی داهاتوو لە بانكەكانی چەرموو و چەمچەماڵ مووچەكانیان پێدەدرێت”.