سایتی پسوڵەی كارەبا تایبەت بە سلێمانی و ڕاپەڕین كەوتەكار

وەزارەتی كارەبا سایتی پسوڵەی تایبەت بە بڕ و پارەی كارەبای سلێمانی و ڕاپەڕین خستەكار.

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی سایتی پسوڵە لە سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کەوتەکار.

دەشڵێت، هاوبەشانی کارەبا لە سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەتوانن بە نووسینی ژمارەی ئەژماری پسوڵەکەیان لە شوێنی دیاریکراو لەناو سایتەكە ئاگاداری نرخی کارەبای بەکارهاتووی خۆیان بن.

لە مانگی كانونی دووەمی ڕابردوو سایتەكە تایبەت بە هەولێر و دهۆک كەوتەكار.

بۆ كردنەوەی سایتەكە و زانینی پسوڵەی كارەباكەت كلیك لێرە بكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر داوای كورد سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجامدەدەن

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داواكاریی كورد بڕیاریدا پێنجشەممەی داهاتوو جارێكی دیكە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان ئەنجامبدرێت. ئەمڕۆ…
Total
0
Share