ئومێد خۆشناو: ساڵێكی زەحمەتمان بەڕێكرد و زوڵمەكانی بەغداد لەسەر هەرێم بەردەوامبوو

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، لە ئەمساڵدا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران لە سەری ساڵدا سەردانی هەولێر دەكەن و هەموو پلانێك لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكان دانراوە و هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێ و گەشتیاران كراوە.

وتیشی، “پێشوازی لە ساڵێكی نوێ دەكەین و ساڵێكی زەحمەتمان بەڕێكرد و زوڵمەكانی بەغداد لەسەر هەرێم بەردەوامبوو”.

راشیگەیاند، ئێستا خەڵكی كوردستان دڵیخۆشە بەشێك لە شایستەداراییەكان دابیندەكرێت و مووچە مافێكی ئاسایی مووچەخۆرانە و ئومێد دەكەین ساڵی داهاتوو زوڵم لە هەرێم نەكرێت.

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: یەكێتی هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ كە مووچە تەوتین بكرێت

بابەتی دواتر

لە چەند شارێکی سوریا گرژی دروستبووە و قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share