لە سلێمانی ڤاكسینكردنی منداڵان دەستیپێكردووە

دوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشکردنی ڤاکسین بۆ ئەوانەی تەمەنیان 12 ساڵ و سەرووترە، تەندروستیی سلێمانی ڤاکسینکردنی منداڵانی دەستپێکردووە.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی، ئەوانەی تەمەنیان لە 12 ساڵ و بۆ سەرەوەیە دەتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و بڕیارەکەش بەپشتبەستن بە ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دراوە.

لەوبارەیەوە دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “هەر دوای بڕیارەکەی وەزارەت، ئێمە دەستمان بە ڤاکسینکردنی ئەو تەمەنە دیاریکراوە کردووە و هەرکەسێک منداڵەکەی بهێنێت ڤاکسینی پێدەدرێت”.

تائێستا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هیچ ڕێنماییەکی نوێی سەبارەت بە کوتانی ئەوانەی تەمەنیان 12 ساڵ و بۆ سەرەوەیە دەرنەکردووە.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی وتی، “هیچ تیمێکی تایبەتمان بۆ ئەو مەبەستە نییە و ڤاکسینەکەش هەمان ئەو ڤاکسینەیە کە بۆ کەسانی پێگەیشتوو بەکاردەهێنرێت، بەڵام تەنها جۆری فایزەر دەبێت”.

ڕۆژی دووشەممە 1ی تشرینی دووەم وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بدرێت بەوانەی تەمەنیان 12 ساڵ و زیاترە، ئەمە لەکاتێکدا پێشتر ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕەزامەندیی لەسەر وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن کەسانی تەمەن 12 ساڵ و سەرووتر دا.

بابەتی پێشتر

هەردوو بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و گومرگی گەرمیان دوورخرانەوە

بابەتی دواتر

سەركردەیەكی فەتح بۆ ئێستا: مەرجەعییەتی شیعەكان قایلنییە كازمی بكرێتەوە بە سەرۆك وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share