زیاتر لە دوو هەزار و 700 پارچەزەوی بەسەر خانەنشیناندا دابەشدەکرێت

لە سلێمانی ناوی زیاتر لە دوو هەزار و 700 خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە و خانەنشینیی سلێمانییش داوادەکات، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان، ئەو خانەنشینانە سەردانیان بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ناوی دوو هەزار و 742 خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی لە سلێمانی گەڕاوەتەوە و ناوەکانیان لەسەر دیواری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی سلێمانی هەڵواسراوە؛ ژمارە و ناونیشانی زەوییەکە بەرامبەر ناوەکانیان دانراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لەو خانەنشینانە دەکات، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان بکەن و ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:

– کارتی زانیاری.

– پێناسی خانەنشینی.

– کارتی نیشتمانیی خانەنشین و ئەندامانی خێزانی.

– کۆدی یو پی ئێن.

– ژمارەی مۆبایل.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم پارچەزەوییانە بەسەر ئەو خانەنشینانەدا دابەشدەکرێن، کە خزمەتیان لە 25 بۆ 30 ساڵدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هێرشه‌كه‌ ده‌ستدرێژییه‌كى ئاشكرایه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانیان بكرێت، به‌هێرش و…
زیاتر ببینە

کاروان میراودەلی: لەریگای 200 کارمەندەوە چاودێری دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەکەین

بەڕێوەبەریی بەرگریی شارستانیی سۆران لە نوێترین زانیارییدا راگەیاند، “چەندین تیمی خۆبەخش شانبەشانی بەرگریی شارستانی بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستادا…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. چوار تۆمەتبار بەتاوانی دزی و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە هەژماری فەیسبوکی کەسێکیان هاک کردبوو و بەهەڕەشەی بڵاوکردنەوە شتە تایبەتەکانی بڕی…
Total
0
Share