سایلۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە دابەشكردنی چەكی پارەی تایبەت بە گەنمی جووتیاران بەردەوامدەبێت لە هەمان رۆژ دەتوانن سەردانی بانكی بەحركە بكەن لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاوەكو 1:30خولەكی پاشنیوەڕۆ.
لە راگەیەندراوەكەی سایلۆی هەولێردا هاتووە، رۆژی پێنجشەمە دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات لە ژمارە 4961 تاوەكو 5210 كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە لە سایلۆی هەولێر چەك وەردەگرن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئاگاداری جووتیارانی شاری كۆیە دەكەینەوە رۆژی پێنجشەممە كە دەكاتە دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات لە 951 تاوەكو 1100 كە گەنمەكانیان رادەستی گۆڕەپانی كۆیە كردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن و پارەكانیان لە بانكی بەحركە وەردەگیرێت.