بایدن بودجەی بەرگریی ئەمریکای بۆ ساڵی 2025 پەسەندکرد

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بودجەی بەرگریی وڵاتەكەی پەسەند كرد، كە بڕەكەی 895 ملیار دۆلارە بۆ ساڵی دارایی 2025.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی رۆژنامەوانیی کۆشکی سپییەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژەبەوەکرا بودجەکە پەیوەستە بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و بەرنامەی بنیاتنانی سەربازی و بەرنامەی ئاسایشی نیشتمانیی و بەرنامەی هەواڵگری.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە رۆژی 11ی ئەم مانگە و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە 18ی كانوونی دووەمدا رەشنووسی بودجەکەیان پەسەندکردبوو.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2023 بودجەی بەرگریی ساڵی 2024 لەلایەن بایدنەوە پەسەندکرا و 886.3 ملیار دۆلار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەگراف: بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ڕۆڵێکی بێوێنەیان گێڕا لە دوورخستنەوەی جەنگی ئەمریکا و ئـ.ـێران لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی ورددا، ڕۆڵ، پێگە و کاریگەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە پاراستنی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری OpenAI: بەکارهێنانی وشەی “سوپاس” لە ChatGPT ساڵانە ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Open AI رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی دەستەواژەی وەک “تکایە” و “سوپاس” لەکاتی قسەکردن لەگەڵ ChatGPT،…
Total
0
Share