راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: دیموکراسیەت لەجیهاندا لە پاشەکشەدایە

دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن ئاشکرایکردووە، نیوەی سیستمە دیموکراسییەکان لە جیهاندا لە پاشەکشەدان، بەهۆی هەرەسهێنانی ئازادی و سەروەریی یاسا، هەروەها حکومەتە خۆسەپێنەکان لە جیهاندا زیادیانکردووە.

دامەزراوەکە کە بارەگاکەی لە ستۆکۆڵمە دەڵێت، “بابەتەکە پەیوەندیی بە مەرجدارکردن و سنووردارکردنی ئازادی و کەمبوونەوەی متمانە بە پاکیی هەڵبژاردنەکانەوە هەیە”.

دامەزراوەکە باس لەوەدەکات، ئەو ئەنجامەی پێیگەیشتوون پاشەکشەی سیستمە دیموکراسییەکانە لە جیهاندا، ئەوەش بە پشتبەستن بە کۆکردنەوەی داتاکان لە ساڵی 1975ـەوە، سەبارەت بە قەیرانەکانی مەترسیی برسێتی و کەمبوونەوەی بەرهەم لە جیهاندا، مەترسییەکانی رووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی و مەترسییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا.

بەپێی راپۆرتەکە شیکاری کراوە بۆ حاڵەتەکانی ئازادیی تاکەکەسی، ئازادیی رادەربڕین و سەلامەتی و ئاسایشی تاکەکەس.

بابەتی پێشتر

زانایان مریشكێكی دژە ئەنفلۆنزا بەرهەمدەهێنن

بابەتی دواتر

چەند کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی راپەڕین دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینی، یەك بەرمیل…
Total
0
Share