ترەمپ پەیامی ماڵئاوایی تۆمار كردووە

دۆناڵد ترەمپ وتاری ماڵئاوایی لە كۆشكی سپی تۆمار كردووە، باس لە دەستكەوتەكانی دەكات كە لەماوەی سەرۆكایەتییەكەی هەیبوون.

بەگوێرەی تۆڕی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی، بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا ڕایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەمریكا دوێنێ دووشەممە 18ی كانونی دووەم وتاری ماڵئاوایی لە كۆشكی سپی تۆمار كردووە.

ئەوەش ئاشكركراوە، لەو پەیامەدا ترەمپ لیستی دەستكەوتەكانی چوار ساڵی ڕابردووی خۆی دەخاتەڕوو.

پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانونی دووەم، ئەو پەیامە ڤیدیۆییەی ترەمپ بڵاوبكرێتەوە.

ئەو تۆڕە ئەمریكییە ئەوەشی خستوەتەڕوو، بڕیارە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە كە هەمان ڕۆژی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكایە، دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوسەری و ستافەكەیان ماڵئاوایی لە كۆشكی سپی بكەن و جێی بهێڵن.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن لەبارەی کۆستاوە هەڵوێستی خۆی بە یوڤانتۆس ڕاگەیاندووە

بابەتی دواتر

کامیان باشترن؟ تۆماری کارتە سوورەکانی مێسی و کریستیانۆ بخوێنەرەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە نرخەكەی لە دوێنێدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی…
Total
0
Share