بایرن میونشن لەبارەی کۆستاوە هەڵوێستی خۆی بە یوڤانتۆس ڕاگەیاندووە

بایرن میونشن لە هاوینی 2021 دوگلاس کۆستا ڕەوانەی یانەی یوڤانتۆس دەکاتەوە

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پێویستی بە تواناکانی دوگلاس کۆستای هێرشبەری بەرازیلی نییە و بڕیاریانداوە هاوینی داهاتوو ڕەوانەی ئیتاڵیای بکەنەوە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئیدارەی یانەی بایرن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بەردەوامبوونی دوگلاس کۆستا، هێرشبەری بەرازیلی بە یانەی یوڤانتۆس ئاشکراکردووە.

یانەکە ئەڵمانیەکە دووپاتیکردووەتەوە، بۆ وەرزی داهاتوو پێویستی بە تواناکانی کۆستا نابێت و بۆندی هەمیشەیی پێشکەش ناکەن، بۆیە لە میرکاتۆی هاوینەوە ڕەوانەی ئیتاڵیا و بەتایبەت یانەی یوڤانتۆس دەکرێتەوە.

کۆستای تەمەن 30 ساڵ هاوینی 2020 بە شێوەی خواستن بۆ وەرزێک لە یوڤانتۆسەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد، یاریزانەکە لەم وەرزەدا وەک یەدەگێک سوودی ئەوتۆی بە پێکهاتەکانی هانز فلیک نەگەیاندووە و بڕیاردراوە ڕەوانەی خولی ئیتاڵیا بکرێتەوە.

هێرشبەرە بەرازیلیەکە تاوەکو هاوینی 2022 بۆندی لەگەڵ خانمە پیرەکە واژووکردووە، داهاتووی لە ڕیزەکانی بیانکۆنێریش بەهۆی بوونی چەندین یاریزانی دیکەوە ناڕوونە.

بابەتی پێشتر

پاریس سانت هەڵوێستی لەبارەی مێسی-یەوە ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

ترەمپ پەیامی ماڵئاوایی تۆمار كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینتەر میلان داوای ئەلبا دەکات

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بۆندێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆردی ئەلبا پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە. ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی…
Total
0
Share