کامیان باشترن؟ تۆماری کارتە سوورەکانی مێسی و کریستیانۆ بخوێنەرەوە..

مێسی و کریستیانۆ تاوەکو ئێستا چەندینجار کارتی سوور بەڕوویاندا بەرزکراوەتەوە

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەرانبەر ئەتلەتیک بلباو، لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوو بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە، ئەم بابەتەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بەدەر لەوەی سزادانی مێسی بە کارتی سوور لەلایەن جیل مانزانۆی داوەرەوە شایستەبووە یان نا، ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بەراوردکارییەکی ڕێژەی کارتەکانی “پوڵگا”یان بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی کردووە.

بەپێی داتاکان، مێسی لە ژیانی وەرزشییدا و لە کۆی 753 یاری لەگەڵ بەرشلۆنە تەنها کارتێکی سووری وەرگرتووە، بەڵام دووجار بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە کارتی سوور بەڕوویدا بەرزکراوەتەوە.

مێسی دووجار بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە کارتی سووری وەرگرتووە

لە بەرانبەردا ڕیکۆردەکانی دۆن کریستیانۆ خراپتر دەردەکەوێت، لە ژیانی وەرزشییدا 11 جار کارتی سوور بەڕوویدا بەرزکراوەتەوە کە حەوتیان بە دەرکردنی ڕاستەوخۆ بوون (کارتی سووری ڕاستەوخۆ).

کریستیانۆ بە درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە هەرگیز کارتی سووری بەڕوویدا بەرزنەکراوەتەوە

دابەشبوونی کارتە سوورەکانی کریستیانۆ بەم شێوەیە بووە، چوار کارت بە درێسی مانچستەر یونایتد، شەش کارتی دیکە بە درێسی یانەی ڕیاڵ مەدرید و یەکجاریش لەگەڵ یوڤانتۆس لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ڤالێنسیا لە خولی یانە پاڵەوانەکان بە کارتی سوور دوورخراوەتەوە.

کریستیانۆ بە پێچەوانەی مێسی-یەوە، هەرگیز بە درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە کارتی سوور بەڕوویدا بەرزنەکراوەتەوە، لە کۆی 1039 خولەکدا هاوشێوەی ڕابەر و نمونەیەک بووە بۆ هاونیشتیمانیانی.

بابەتی پێشتر

ترەمپ پەیامی ماڵئاوایی تۆمار كردووە

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەسەر هێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share