هاتوچۆی هەرێم: ئەو ئۆتۆمبێلانە مەكڕن كە مەرجەكانی سەلامەتییان تێدا نییە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “داوا لە هاوڵاتییان دەكەین خۆیان لە كڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بە دووربگرن كە مەرجەكانی سەلامەتییان تێدا نییە”.

بەپێی روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە هەندێك كەناڵی میدیایی و پلاتفۆڕمەكانی سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی تۆماركردن و كۆدكردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە بەرامبەر بڕێك رسوومات بڵاودەكرێتەوە كە هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا دەكەین هاوڵاتییان خۆیان دووربگرن لە كڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە كە مەرجەكانی سەلامەتییان تێدا نییە و دەنگۆی تۆماركردن و كۆدكردنیان ناڕاستە و پێچەوانەی یاسا و رێنمایی بەركارە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرەنسا دەستنیشانکرا

بابەتی دواتر

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە سلێمانی خۆی کوشت

بەرێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لە کافتریایەکی گەڕەکی ڕزگاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.…
Total
0
Share