پەرلەمانتارێك: سبەی تەیف سامی دوابڕیار لەسەر مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەدات

سیپان عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكیدا رایگەیاند، بەپێی دوایین زانیارییەكان ئەو وەفدە هاوبەشەی لەسەر تەرازووی پێداچوونەوەی هەرێم پێكهێندرا سبەی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە و چارەنووسی مووچەی مانگەكانی 11 و 12 یەكلادەكرێتەوە.

وتیشی، “كۆبوونەوە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو تێبینییانەی تەیف سامییە كە پێشتر لەسەر میزان مراجعە هەیبووە و تاوەكو بڕیار لەسەر مووچەی مانگی 11 بدرێت كە كورتهێنان هەیە و مووچەی مانگی 12 یەكلابكرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە رێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بەر لەوەی حسابات لە عێراق دابخرێت و وتيشی، “ئەو تێبینییانەی كە لەسەر میزان مراجعە هەبوون چارەسەركراون و كۆبوونەوەی سبەی بۆ مووچە یەكلاكەرەوە دەبێت”.

بابەتی پێشتر

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: بەمزووانە تاکسی نیشتمانیی دەهێنینە عێراقەوە

بابەتی دواتر

مەسیحییەکانی سوریا بە دوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەڕۆکی یەکەمین دانوستانی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاشکرادەکرێت

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ناوەڕۆکی یەکەمین دانوستانی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاشکراکرد. ئەلیما رۆمانسکی…
Total
0
Share