ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی پرسی مووچەوە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و گفتوگۆکردن لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێکی کۆبوونەوەکە پێکدەهێنێت.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا سەردانی وەفدی هەرێم بۆ ئەمەریکا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هاوکات لە بەشی دووەمی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی راپۆرتێکی تایبەت بە جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لە هەرێم کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنەکەوە پەسەند کرابوو دەخاتەڕوو.

بڕیارە لە بەشی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن وەزیری داراییەوە هەنگاو و رێکارەکانی ئەم دواییانەی وەزارەتەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بخرێتەڕوو تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی لیژنەی دارایی دەکرێت

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی سەردانی سودانی بۆ هەڵەبجە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share