لەسەر داوای تورکیا بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک وەزیری دەرەوەی تاڵیبان لە ئەنقەرەیە

ئەمیرخان موتتەقی، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی تاڵیبان، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و چەند پرسێکی وەک پەنابەران و هاوکاریی تورکیا بۆ ئەفغانستان تاوتوێکراون.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵو، مەولود چاوش ئۆغڵو، چەند داواکارییەکی لە حکومەتەکەی تاڵیبان هەبووە، لەوانە دروستکردنی حوکمەتی بنکەفراوان و خوێندنی بێسانسۆری کچان و کارکردنی ژنان.

وەزیری دەرەوەی ئیدارەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، حکومەتەکەیان ئامادەیە هەموو هاوکارییەک پێشکەشبکات، بۆ ئەو کۆچبەرە ئەفغانییانەی لە خاکی تورکیادان تا بتوانن بگەڕێنەوە وڵات.

دوای سەردانەکەی شاندەکەی ئەفغانستان، عەبدولقەهار بەڵخی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، “سەردانی شاندەکە لەسەر داوای مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بووە”.

بە وتەی بەڵخی، ئەفغانستان و تورکیا لەبارەی فراوانکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاریی مرۆیی و گواستنەوەی کۆچبەران و گەشتی ئاسمانی، گفتوگۆیان کردووە.

پێشتر مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندبوو، ئەگەر تاڵیبان هەندێک ڕێکار نەگرێتەبەر، ئەوا کۆچی کۆچبەران زیاتردەبێت و کێشەکان دەبنە قەیران، بۆیە دەبێت لەگەڵ ئیدارەی تاڵیبان قسەبکرێت.

بابەتی پێشتر

کوڕێکی مەنسور بارزانی: خاوەنی پاڵاوگەیەکی نەوت و کۆمپانیایەکی سیکوریتیم

بابەتی دواتر

برای زیندانییەکی سیاسیی کورد لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفغانستان لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبانەوە نزیکەی 80%ی ڕۆژنامەنووسەکانی لەدەستداوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاشکرایکردووە، لەدوای هاتنە سەر حوکمی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە زیاتر لە نیوەی ڕۆژنامەنووسەکانی ئەفغانستان کارەکانیان لەدەستداوە، کە…
Total
0
Share