سێنتکۆم بۆ ئەحمەد شەرع: پابەندبن بە ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریای راگەیاند، پابەندبن بە ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە.

تیم هۆکینز، وتەبێژی سێنتکۆم رایگەیاند، ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم ئەمڕۆ 21ـی کانونی دووەم پەیوەندیی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریاوە کردووە و داوای لێکردووە، پابەندبن بە ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە و پشتیوانی لە گواستنەوەی زیندانییانی داعش بکەن لە سوریاوە بۆ عێراق.

فەرماندەکەی ئەمریکا پلانی سێنتکۆمی بۆ سەرۆکی سوریا روونکردووەتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی نزیکەی 7000 زیندانیی داعش بە شێوەیەکی رێکخراو و پارێزراو، داواشی کردووە، هێزەکانی سوریا و هێزەکانی دیکە خۆیان لە هەر کارێک بەدووربگرن کە ببێتە هۆی تێکدانی ئەو پرۆسەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە قووڵترین سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share