سۆران عومەر: داتاکانی هەرێم دروست نین و سەرچاوەی داهاتەکانیش شاراوەن

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە تەرازووی پێداچوونەوەدا دەرکەوتووە، داتاکانی هەرێمی کوردستان راست نین.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەداخەوە داتاکانی هەرێمی کوردستان دروست نین و سەرچاوەی داهاتەکانیش شاراوەن، کە ئەوەش بووەتە کێشە بۆ مووچەخۆران.

لەبارەی ئەو کێشانەی بەغداد دروستی دەکات بۆ هەرێمی کوردستان، سۆران عومەر دەڵێت، “ئەوانەی بە بیانووەکانی عێراق ناودەبرێن هەمووی بابەتی یاسایین کە عێراق دەیەوێت چارەسەر ببێت، دەشڵێت، “کێشەی لیستەکانی هەرێم لای بەغداد زۆرە، چونکە هەر مانگە و لیستەکان بە جۆرێکە”.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر نەوت و داهاتی ناوخۆ رادەست بکرێت، پارەی بەکاربردن و پارەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان و نەوتی 30 هەزاری و بەنزینی 450 دیناری و زۆر شتی تر بۆ هەرێم دابیندەکرێت.

بابەتی پێشتر

مووچەی مانگەكانی 11 و 12 پاشەكەوت ناكرێت

بابەتی دواتر

نووسینگەی پاسپۆڕت لە رانیە دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share