وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر: هەوڵدەدەین لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، 85% ی مەترسیی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەیان کۆتایی پێهێناوە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی کۆتایی ئاگرەکەدان.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لە کاتژمێر 6:43 خولەک پەیوەندیمان پێوەکراوە و لە کەوتنەوەی ئاگرێک ئاگدارکراوینەتەوە، بەڵام دوای کەمێک خۆیان پێیان راگەیاندووین کۆنتڕۆڵکراوە و بۆ دووەم جار لە 7:47 خولەکدا دووبارە پەیوەندیمان پێوەکرایەوە و پێیان راگەیاندین ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگای 17 تیمەوە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە دەدەین، لە ئێستادا مەترسییەکانمان بە رێژەی 85% کەمکردووەتەوە و تەنها 15% ی ماوە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا نازانین زیانی گیانیمان هەیە یان نا، چونکە نازانین کەس لە بەشی ناوەوەی بازاڕەکە هەبێت یان نا.

جەختیشیکردەوە، هێشتا راپۆرتی کۆتایی ئاگرەکەی جاری رابردوومان ئامادەنەکردبوو کە ئەم رووداوەشی لە هەمان شوێن لێکەوتەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق نرخی گەنمی ئەمساڵی دیاریکرد

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: 10 کۆچبەری نایاسایی لە سەیدسادق دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share