رۆژێک پشوو راگەیەندرا

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم و کەرکوک پشووی رەسمییە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، لەسەر داوای ئینجیل شیبا، بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رۆژی چوارشەممە، 25ی کانوونی یەکەمی 2024 بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا، لە سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگاکە پشووی رەسمییە.

وتیشی، بڕیارەکە بۆ سەرجەم نەتەوەکانە و بەتەنها پەیوەست نییە بە مەسیحییەکانەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە هەمان رۆژ و بە هەمان بۆنەوە، بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێم لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی رەسمییە.

بابەتی پێشتر

عێراق و عومان یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

بابەتی دواتر

ترامپ لەبارەی نۆکەندی پەنەماوە هۆشداری بە وڵاتەکە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share