لە سێ ڕۆژدا سێ کەس بە ڕوداوی خۆکوژی و کوژران لە قەڵادزێ گیانیان لە دەستداوە

لەماوەی سێ ڕۆژدا لە سێ ڕوداوی جیادا سێ کەس بە ڕوداوی خۆکوژی و کوژران و کارەبا گرتن، لە شارۆچکەی قەڵادزێ گیانیان لە دەستداوە.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ 4 ی تشرینی یەکەم هاوڵاتییەکی تەمەن 79 ساڵ لە ماڵی خۆیاندا بە پەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پۆلیس لەسەر وردەکاریی ڕوداوەکە دەڵێت، “بە وتەی کەسوکاری ئەو کەسە بەتەمەنە، ئەوان کێشەیان لەگەڵ کەسدا نییە و هۆکارەکەشی نەزانراوە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسییەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە”.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیس، دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە ڕوداوێکی شەڕدا لە نێوان دوو برا، هەردوو براکە پێکەوە تەقەیان لەیەک کرد و کەسێکیان گیانیانی لە دەستدا.

پۆلیس ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەو دوو برایە بە چەکی جۆری دەمانچە و تاپڕ تەقەیان لە یەک کردووە و ئەو کەسەیان بە دەمانچە تەقەی لێکرابوو گیانی لە دەستدا.

هاوکات سێ ڕۆژ پێش ئێستا، کەسێک لە ناحییەی سەنگەسەر لەکاتی کارکردن لە حەوزی ماسییەکەیدا کارەبا گرتی و گیانی لە دەستدا.

بابەتی پێشتر

حکومەت بڕیاری لەسەر بودجەیەکی تایبەت بۆ قەزای سۆران دا

بابەتی دواتر

زاخۆ.. منداڵێک لە باڵەخانەیەكەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share